لە ئەمریکا بە هۆی تێکچوونی کەشوهەواوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا

لە باشووری ئەمریکا بە هۆی تێکچوونی کەشوهەواوە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.

با و زریان کاریگەری لەسەر چەند ناوچەیەکی باشووری ئەمریکا دروست کردووە. پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ با و زریانەکە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا بگرێتەوە.

بەرپرسانی هەرێمی ڕایانگەیاند ١١ کەس بە هۆی تێکچوونی کەشوهەواوە گیانیان لەدەستداوە. ڕاگەیەنرا یەکێک لە قوربانیەکان پۆلیسە. بە هۆی زریانەوە ژمارەیەکی زۆر خانوو ڕووخاون و بە هەزاران ماڵیش بێ کارەبا ماونەتەوە.

لە لوئیزیانیا ژن و پیاوێک کە لە کەرەڤانەیەکدا دەمانەوە، بە هۆی زریانەوە گیانیان لەدەستدا.

بە پێی زانیاریەکانی کەناڵی ناوخۆیی (WHNT News 19) لە ئالابامای سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ٢٠ هەزار ماڵ بێ کارەبا ماونەتەوە. زریانەکە زیاتر کاریگەری لەسەر باکووری کارۆلینا و ئالاباما کردووە.

ف.ق