لە ئەمریکا لە ئەنجامی دوو هێرشی جیاوازدا ٦ کەس کوژران

لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریکا لە ئەنجامی دوو هێرشی جیاوازدا کە یەکێکیان لەدژی هێزەکانی پۆلیس ئەنجامدرا، ٦ کەس کوژران کە دووانیان هێرشکەرەکە بوون.

لە گەڕەکی گرینسویڵی شاری جێرسی جیتی ویلایەتی نیوجێرسی لە باکووری ڕۆژهەلاتی ئەمریکا دوو هێرشی چەکداری ئەنجامدران. بە پێی زانیاریەکان ٤ کەس کوژران کە یەکێکیان پۆلیسە.

هەروەها هەردوو هێرشبەرەکەش لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کوژران.

سەرۆک شارەوانی جێرسی سیتی ڕایگەیاند، هێرشێک لە سوپەرمارکێتی کۆشیر و هێرشێکیش لە نزیک گۆڕستانی شارەکە ئەنجامدراوە و ژمارەیەک کەس کوژراون.

ف.ق