لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە سۆماڵ ٦١ کەس گیانیان لەدەستدا

لە مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراودا، ٦١ کەس گیانیان لەدەست دا. بە پێ زانیارییەکان ٢ لەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، خەڵکی تورکیان.

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراودا لە مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ زیاتر لە ٦١ کەس گیانیان لەدەستدا. کۆنسۆڵخانەی تورکیا لە سۆماڵیش لەم بارەیەوە رایگەیاند لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٢ هاوڵاتی تورکیاش گیانیان لەدەستداوە.

"ژمارەی قوربانییان لە زیادبووندایە"

بە پێی راگەیێنراوەکان، تەقینەوەکە لە گۆڕەپانێکی قەرەبالغی شارەکە روویداوە.

بە پیی لێدوانی شۆفێرێکی ئامبۆلانس بۆ گواستنەوەی تەرمی قوربانیان، تا ئێستا ئەوان ٦١ تەرمییان گواستووەتەوە و بە پێی قسەی ئەو، ٦١ کەسیش بریندارن و دەڵێت :"پێم وایە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە، زیاتر دەبێت."

تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی نەگرتووەتە ئەستۆی خۆی، بەڵام وەک دەزانرێت، رێکخراوی تیرۆرستیی ئەل شەباب لەو ناوچەیە هێرش و چالاکیی ئەنجام دەدات.

شاهیدێکی رووداوەکە بە ناوی ساکارییە عەبدولقادر دەڵیت،:" چواردەورم پڕبوو لە تەرم. هەندێکیان سووتابوون، بە شێوەیەک کە دەمووچاویان شێوابوو، نەدەناسراوەنە."

محمد عبدی ریزاق ئەندام پەرلەمانی سۆماڵیش رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، ٩٠ کەسە، بەڵام ئەم زانیارییە تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ز.ش