لە ئەندونیزیا بە هۆی دروستبوونی لافاو ٩ کەس گیانیان لەدەستدا

لە شاری جاکارتای ئەندونیزیا بە هۆی بارانبارینێکی زۆر و دروستبوونی لافاو ٩ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

ئەندونیزیا بە بارانێکی بەهێز و دروست بوونی لافاو پێی نایە ساڵی نوێو قوربانیشیدا. لایەنە پەیوەندیدارەکان رایانگەیاند، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣ وە، ئەم بارانە بەلێزمەترن و بەهێزترین باران بووە.

لە چەندین ناوچە و گەڕەکی شاری جاکارتا کە ژمارەی دانیشتوانی ٣٠ میلیۆن کەسە، کارەبا بڕاوە. چەندین گەشتی قیتار وەستێنراون و فڕۆکەخانەکانیش داخراون.

بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایدەگەیێنن، بە هۆی دروستبوونی لافاو تا ئێستا ٩ هاولاتی گیانیان لەدەست داوە کە یەکێکیان مێردمنداڵیکی ١٦ ساڵانە و بەهۆی دروستبوونی شۆرتی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.

ز.ش