لە ئەورووپا؛خۆپیشاندان بۆ ئازادی ساڵەح موسلێم ئەنجامدرا
کوردستانیانی ئەورووپا لە دژی دەسبەسەرکردنی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، سالیح موسلیم وهێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕژانە سەرشەقام.
کوردستانیانی ئەورووپا لە دژی دەسبەسەرکردنی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، سالیح موسلیم وهێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕژانە سەرشەقام.
لە شارەکانی ، لەندەن، ئۆسلۆ، ئستراسبورگ و زۆریخ، بە هەرزاران کوردستانی ودۆستەکانیان لە دژی دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و هێرشەکانی سوپای تورکیا دەستیان دایە خۆپیشاندان .
لە شارەکانی لەندەن وئۆسلۆ کوردستانیان چوونە بەردەم سەفارەتخانەی وەڵاتی چیک ودەستبەسەر کردنی ساڵەح موسلیمیان شەڕمەزار کرد وداوایان لە وەڵاتی چیک کرد کە نەبێتە داردەستی فاشیزمی ئەردۆغان.
لە شارەکانی زۆریخ-ی سویسرا وئستراسبورگی فەرەنسا-ش کوردستانیان لە دژی دەستگیرکردنی سالح موسلیم و هێرشەکانی سوپای تورکیا وەستانەوە.