لە ئەوروپاوە PESـS&D داوای ئازادی دەمیرتاش دەکەن

سێرگەی ستانیشێڤ، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی ئەوروپا(PES) و سەرۆکی فراکسیۆنی سۆسیالیست و دیموکراتەکان لە پارلەمانی ئەوروپا (S&D) ئودۆ بوڵمان، داوا لە تورکیا دەکەن بەزوویی سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکات.

 

سێرگەی ستانیشێڤ، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی ئەوروپا(PES) و سەرۆکی فراکسیۆنی سۆسیالیست و دیموکراتەکان لە پارلەمانی ئەوروپا (S&D) ئودۆ بوڵمان، لە لێدوانێکی هاوبەشی نوسراودا، ڕاگەیاند : " لە؟سەر ناوی تێکۆشان بۆ مافی مرۆڤ ئێمە داوا دەکەین، هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاش کە ئێستا کاندیدی سەرۆک کۆماری تورکیایە بەزوویی ئازاد بکرێت ".

ناوبراوان ڕایانگەیاندوە: " بۆ ئەوەی دەمیرتاش بتوانێت بەشێوەیەی ئازاد و دادپەروەرانە خەباتی هەڵبژاردن ئەنجام بدات، دەبێت لە دەرەوەی زیندان بێت، تا بەو شێوەیەش پرۆسەی هەڵبژارنیش دیموکراتیانە و دادپەروەرا بەڕێوە بچێت".


سێرگەی ستانیشێڤ، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی ئەوروپا(PES) و سەرۆکی فراکسیۆنی سۆسیالیست و دیموکراتەکان لە پارلەمانی ئەوروپا (S&D) ئودۆ بوڵمان، جەخت دەکەنەوە: " دەبێت لە تورکیا بە گوێرەی ستانداری نێودەوڵەتی و ئەندامێتی کۆنسە و پارلەمانی ئەوروپا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. بە ئەوەی ئەوەش پێکبێت، دەبێت هەموو کاندیدەکان وەک یەک و بێ ئاستەنگی و بە ئاسانی هەڵەمەتی هەڵبژاردن ئازادانە بەڕێوە بەرن ودەرفەتی وەک یەکیان بۆ،فەراهەم بکرێت و باری نا ئاسایی لە تورکیا هەڵگیرێت ".

سەرۆکانی  PESـS&D ، لە ناویاندا هەدەپە و جەهەپە پشتیوانی خۆیان بۆ هەموو هێزە دیموکراتخوازە بەشدارەکان لە هەڵبژاردنەکانی ۲٤ی حوزەیرانی تورکیا دەربڕیوە وهیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستوون.

هـ.هـ