لە ئەڵمانیا بانگەوازی بۆ بایکۆتکردنی کەرتی گەشتیاری تورکیا کرا

چالاکی کوردستانیان بۆبایکۆتکردنی کەرتی گەشتیاری تورکیا بەردەوامە . بۆ ئەم مەبەستە لە شاری مونیخ-ی ئەڵمانیا بانگەوازی بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاری لە تورکیا چالاکی ئەنجامدرا .

کۆمین-ی ژنان-ی سارا لە شاری مونیخ-ی ئەڵمانیا  ستاندێکی هۆشیارکردنەوەیان سەبارەت بە تاوانەکانی حکومەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد ڕێکخست و تێیاندا بانگەشەیان کرد بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاری و کاڵاکانی تورکیا.

چالاکوانان داوایان لە هاووڵاتیانی ئەورووپایی کرد کە بە مەبەستی گەشتیاری نەچن بۆ تورکیا . لە چالاکییەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە ئەو پارەیەی کە لە تورکیا خەرجی دەکەن هەمووی دەدرێتە چەک  بۆ ڕژاندنی خوێنی مرۆڤەکان.

لە ستادەکەدا پانکاردگەلێک وەک " نابۆ شەڕ و نابۆ دیکتاتۆر" و وێنەی ئەو شارانەی کە بە دەستی سوپای تورکیاوە وێران کراوە  هەڵواسراوە.