لە ئەڵمانیا، هێرشێک٤ کوژراو و ۳۰ برینداری لێکەوتەوە

لە شاری مونستەری ئەڵمانیا، لە هێرشێکدا بۆ سەر جەماوەر ٤ کەس ژیانیان لەدەستداوە و چەندین بریندار هەن.


کەمێک پێش ئێستا ڕاگەیەندرا، لە شاری مونستەری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، لە هێرشێکدا بۆ سەر جەماوەر، کە بە ماشێنێک ئەنجام دراوە، تا ئێستا ٤ کەس ژیانیان لەدەست داوە و ۳۰ دیکەش برینداربوون، کەبرینی هەندێکیان سەخت ڕاگەیەندراوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیاش بەلێدوانێک ئەو زیانە گیانیەی مەزنەی پشتڕاس کردەوە.

لەو بارەی هێرشەکەشەوە، پۆلیسی ئەڵمانیا تەنها ئەوەی ئاشکرای کردوە، هێرشبەرەکە یەک کەس بووە و خۆی کوشتووە. بەڵام لە ناسنامەی هێرشبەرەکە زانیاری نەداوە.

هەموو ئاڕاستەکان ڕوو لەوەن هێرشەکە کردەیەکی تەرۆرستی بێت.

هـ.هـ