لە ئەڵمانیا و بەلجیکا یادی سێ ژنی کورد کرایەوە، داوای دادگەری کرا

لە شارەکانی هامبۆرگ، دوسێلدۆرف و سالزگیتەری ئەڵمانیا، برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا، یادی ژنانی کورد کرایەوە کە لە پاریس کۆمەڵکوژ کرابوون.

لە ٩ی کانونی دووەم ٢٠١٣ ژنانی شۆرشگێڕی کورد، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە پاریس لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کۆمەڵکوژ کرابوون، بۆ ئەو ژنە شۆڕشگێڕانە لە ئەلمانیا و بەلجیکا بە چالاکی یادیان کرایەوە.

چالاکییەکە لە ناوەندی کەلتوری سۆزیال سێنترۆ لە هامبۆرگ بەڕێوەچوو. چەندین ژنی کورد و ئەڵمان بەشداری ئەو یادکردنەوەیە بوون.

نوێنەری ئەنجومەنی ژنانی رۆژبین، لەیلا کایا-ش رایگەیاند کە بکوژ دادگایی نەکراوە و ناڕەزایی نیشان دا دژی حکومەتی فەڕەنسا. کایا بانگەوازی بۆ رێپێوانی ١١ی کانوونی دووەم کرد.

سالزگیتته‌ر

لە شاری سالزگیتەر، ئەنجومەنی ژنانی بەرچەم جیلۆ لە ناوەندی کوردانی دیموکراتیک چالاکییەکیان رێکخست. نوێنەری ئەنجومەنی ژنانی بەرچەم جیلۆ حەکیمە یوسف وتی: "لە ١١ی کانونی دووەم بۆ دادگەریی دەچینە پاریس".

دوسێلدۆرف

کوردستانیان دوسێلدۆرف لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە شاری دوسێلدۆرفی ئەڵمانیا گرد بوەوە و کۆمەڵکوژیی پاریسیان شەرمەزار کرد و تیشکیان خستە سەر بەرپرسانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس کە سزا نەدراون. لە چالاکییەکەدا ئەوەش وترا کە لە رۆژی دەستپێکردنی کۆمەڵکوژییەکەوە هەتا ئێستا ژنانی کورد و گەلی کورد بۆ دادگەریی لە سەر شەقامەکانن. هەروەها ناڕەزاییان دژی بێدەنگی فەڕەنسا دەربڕی.

برۆکسێل

بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئەوروپا، لە برۆکسێلی پایتەخت، لەبەردەم بالیۆزخانەی فەڕەنسا، چالاکییەک رێکخرا SKP یش پشتیوانی چالاکییەکەی کرد.

لە چالاکییەکەدا، وێنەکانی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە کۆمەڵکوژ کرابوون بەرز کرانەوە. هەروەها لە چالاکییەکەدا داوای دادگاییکردنی بکوژان کرا.