لە ئەڵمانیا چلاکییەکان بۆ عەفرین بەردەوامە
کوردستانیان لە بینای ناوەندی گشتی (اس پی دی) کە بەشدارە لە حکومەتی هاوپەیمانی، داگیرکاری عفەرینیان شەرمەزار کرد. لە شاری شاربروخن-ی ئەڵمانیاش بۆ عەفرین چالاکی ئەنجامدرا.
کوردستانیان لە بینای ناوەندی گشتی (اس پی دی) کە بەشدارە لە حکومەتی هاوپەیمانی، داگیرکاری عفەرینیان شەرمەزار کرد. لە شاری شاربروخن-ی ئەڵمانیاش بۆ عەفرین چالاکی ئەنجامدرا.
گروپێک لە کوردانی دانیشتووی بەرلینی بایتەختی ئەڵمانیا دەربازی ناو بینای سەرەکی (اس پی دی) بوون. کوردستانیان نارەزایەتی خۆیان لە هەبەر پێدانی چەک وکەرەستەی سەربازی ئەڵمانیا بە تورکیا نیشان دا،خۆپیشاندەران بە هەڵگرتنی ئاڵای یەپەگە، یەپەژە و پەیەدە لە ناو بیناکەدا چالاکییان بەڕێوە برد.
لە چالاکییەکەدا دروشم گەلی " اس پی دی پشتیوانی دەکات و تورکیا بۆردمان"، " مێرکل هاوکاری دەکات، ئەردۆغان بۆردمان دەکات" وترایەوە.
"شاربڕوخین"
لە شاری شاربروخین-ی ئەڵمانیا بۆ هەمان مەبەسی متینگێک بەرێوە چوو. کوردستانیان دوێنێ ئێوارە لە بەردەم ئەورووپا گەلەری کۆبونەوە و لەسەر داگیرکاری سوپای تورکیا لە عەفرین نوسراوەیان بڵاوکردەوە.
لەسەر ناوی پارتی یەکیەتی دیموکراتی-پەیەدە، سەردەشت عیسا
دەستنیشانی کرد کە ئێمە وەک گەلی کورد-ی دانیشتووی ئەورووپا بۆ پشتیوانی کردن لە عەفرین بە بێ وەچان دەبێت چالاکی بکەین.
ک-ش