لە ئەڵمانیا کەسێکی چەقۆبەدەست لە لایەن پۆلیسەوە کوژرا

پۆلیسی ئەڵمانیا لە شاری گەلسەنکیرچن کەسەکی چەقۆ بەدەستیان کوشت کە هاوڵاتی تورکیایە.

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لە شاری گەلسەنکیرچن کەسێک بە چەقۆ لە ئۆتۆمبیلی پۆلیسی داوە و دواتر بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەریان.

هەروەها ئاماژەیان بەوەکرد، دوای هوشداریدان ئەو کەسە دەستی لە هێرشکردن بەرنەداوە و لە ئەنجامدا هێزەکانی پۆلیس تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە. تەمەنی ئەو کەسە ٣٧ ساڵە و بە وتنەوەی دروشمی ئەڵاهوئەکبەر هێرشی کردووە.

لە ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٦ دا کەسێکی تونسی بە بارهەڵگرێک لە سەری ساڵدا هێرشی کرد و ١٢ کەسی کوشت، چەتەکانی داعش بەرپرسیاری هێرشەکەیان لە ئەستوو گرت.

هەفتەی ڕابردوو لە پاریسیش کەسێک بە چەقۆ هێرشی ئەنجامدا و کەسێکی کوشت و دوو کەسی بریندار کرد. دواتر لە لایەن پۆلیسەوە کوژرا.

ف.ق