لە باشوری ئەفریقاوە ھەتا ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا کۆمەڵکوژی عەفرین شەرمەزار کرا

لە باشوری ئەفریقاوە ھەتا ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا، لە زۆربەی شارو پایتەختی وەڵاتان، ھێرشە دوژمنکارییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەرعەفرین ئیدانە کرا.

کۆمەڵگەی کوردی لە باشوری ئەفریقا و کۆمەڵەی خەباتی مافی مرۆڤی کورد-(KHRAG)، لە باشوری ئەفریقا، لەبەردەم بینای پەرلە مانی ئەو وەڵاتە لە –کیپ تاون، چالاکیەکیان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا جگە لە کوردستانیانی ئە وەڵاتە ژمارەیەکی زۆری دۆستانی کورد، لە باشوری ئەفریقا، ئامادەبوون. جگە لە بڵاو کردنەی چەندین پرۆشۆری تایبەت بە قوربانیانی عەفرین، جڤاکی کوردی لە باشوری ئەفریقا و کۆمەڵەی خەباتی مافی مرۆڤی کورد-(KHRAG)، لە باشوری ئەفریقا،لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە حکومەتی باشوری ئەفریقا کرد، لەبەرامبەر ھێرشە دوژمنکارییەکانی سوپای توررکیاو ھاوپەیمانەکانی بۆ سەر ھاوڵاتیانی عەفرین ھەڵوێست وەربگرێت.

لە چالاکیەکەدا ھەریەکە لە پارتی کۆمەَنیستی باشوری ئەفریقا،سەندیکای ئیلریگ، بەشداربوون.

برۆکسل:

لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بە پێشەنگایەتی دەستەی یەکگرتووی عەفرین چالاکیەک ئەنجامدرا.

لەلایەن منداڵانی بەشداربووی چالاکیەکەوە، وێنەی منداڵانی شەھیدی عەفرین، پیشانی ئامادە بوان درا.

بەشدار بوانی چالاکیەکە بە ڕێپێوان ھەتا بەردەم کونسوڵگەری ڕوسیا لە برۆکسل ڕۆشتن وڕێگەی ھاتوچۆیان بڕی. پاش ئەوەی داخوازینامەیەکیان دایە کونسوڵی ئەو وەڵاتە چالاکیەکە کۆتایی ھات.

پاش نیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ، بەبەشداری ژنان ومنداڵانی بەلجیکی وعەفرین، چالاکیەک بۆ بەردەم کونسوڵگەری ڕوسیا ڕێکخرا.

چالاکیەکە کە لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی ئەوروپاوە ڕێکخرابوو، لەبەردەم کونسوڵخانەی ڕوسیادا کۆبونەوەو ڕاپۆرتێکیان لەسەر شەھیدان وقوربانیانی عەفرین، پێشکەش کونسوڵگەرییەکە کرد.

ئۆسلۆ:

لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج، کوردستانیان، بەژمارەیەک چالاکی کۆمەڵکوژی عەفرینیان ئیدانە کرد.لەچالاکیەکاندا، کوردستانیانی ئەو وەڵاتە ڕایانگەیاند، ڕوسیا وناتۆ ھاوکارو بەشداری کۆمەڵکوژییەن،لەلایەن سوپای تورکیاوە دژ بەگەلی عەفرین ئەنجامدەدرێت.

کوردستانیانی ئەو وەڵاتە لەبەردەم پەرلەمانی نەرویجدا کۆبونەوە وبێدەنگی نەرویجیان لە ئاست کۆمەڵکوژی سەر عەفرین، شەرمەزار کرد.

ژمارەیەکی دیکە  چالاکانی کوردستانی لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی نەرویجدا کۆبونەوەولە رێگەی وتەبێژێکی ئەو وەزارەتەوە، دەربارەی ھێرشە دڕندانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عەفرین، ھۆشیارییاندا.

بڕیارە سبەی کاتژمێر ٢:٠٠پاش نیوەڕۆ، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج چالاکی ھاوشێوە لە لایەن کوردستانیانی ئەو وەڵاتەوە ئەنجامبدرێت.

ڕۆما:

لەلایەن ھاوڵاتیانی ئیتاڵی دانیشتوی ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا وکوردستانیانی ئەو وەڵاتەوە. چالاکیەک بۆ شەرمەزارکردنی ھێرشەکانی سوپای تروکیا بۆ سەر عەفرین، بەڕێوەچوو.

لە چالاکیەکەدا بەدروشمی "ئازادی بۆ عەفرین"، کۆمەڵکوژیەکانی سەر شاری عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە، ئیدانەکرا.

پیسا:

شارەوانی ئەو شارە بڕیاریدا لە گەڵ شارەوانی دێرکی ڕۆژئاوای کوردستاندا،ببنە دۆست. لەم بارەیەوە کۆنفرانسێک، بەسترا.

لە کۆنفرانسەکەدا، تاوانەکانی سوپای تورکیا دەرھەق بە خەڵکی سڤیلی عەفرین، خرایەڕوو.پاشان داواکرا ھێرشە ئاسمانی وزەمینیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەو شارە بوەستێنرێت وبە زوترین کات، ھاوکاری بگەیەنرێتە لێقەوماوان.

پۆنتدێرا:

منداڵانی شاری پۆنتەدێرای ئیتاڵیا، بۆ ھاوخەمیکردنی منداڵانی عەفرین کۆبونەوە.منداڵانی ئەو شارە بەمەبەستی ھاوسۆزیکردن لەگەڵ منداڵانی عەفرین، ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە.

لێڤۆرنۆیا:

لە شاری لێڤۆرۆنیای ئیتاڵیا، کۆمەڵە ڕێکخراوی -  USB، لەبەردەم کۆمپانیای کەشتیوانی ئەو شارە کە ھاوکاری کۆمپانیای کەشتیوانی تورکیایە.کۆبونەوەو کۆمەڵکوژی سەر عەفرینیان لەلایەن سوپای تورکیاوە شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندەران، لەبەردەم ئۆفیسی کۆمپانیای کەشتیگەلی ئەو شارەدا، ئاڵای پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە،یان ھەڵدا.

ڤیەننا:

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، چالاکەوانانی کوردستانی ئەو شارە، لەبەردەم کونسوڵگەری ڕوسیادا کۆبونەوە و ھاوکارییە سەربازیەکانی ڕوسیایان بۆ سوپای تورکیا، ئیدانەکرد.

لەبەردەم کونسوڵخانەکەدا، ئاڵای ھەریەکە لە یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە و یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە ووێنەی ڕێبەری نەتەوەیی گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجەلان، بەرزکرانەوە.

خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردەوە کە ھێرشی سەرعەفرین، ھێرشە بۆ سەر تەواوی گەلی کورد.

ک-ش