لە بیلبائو خۆپیشاندان دژی بەنداوی ئیلوس لە باکوور-ی کورستان ئەنجام درا

لە ڕۆژی جیهانی خاوەندارییەتی لە حەسەنکێف، گردبوونەوەیە لە دژی دروستکردنی بەنداوی 'ئیلیسو'ی باکووری کوردستان، لە شاری بیلبائو-ی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ پلاتفۆرمی پشتیوانی لە کوردستان لە شاری بیلبائو-ی هەرێمی باسک لە ئسپانیا، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی دژی دروستکردنی بەنداوی 'ئیلیسو'ی باکووری کوردستان بەڕێوەچو.

لە گردبوونەوەکەدا ڕاگەیەندراوێک لەلایەن پلاتفۆرمەکەوە خوێندرایەوە، تێیدا بەشداری بانکی نێونەتەوەی باسک-ئەرژەنتینی "BBVA" لە دروستکرانی بەنداوەکەدا شەرمەزار کرا و داواکرا کە ئەو پڕۆژە دژە کلتوریی و دژە سروستە ڕابوەستێنن.

هەروەها ئەو پڕۆژەیەی دەوڵەتی تورکیا بە هەوڵدان بۆ لە ناوبردنی کلتور و مێژووی ١٢ هەزار ساڵەی گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لە قەڵەم درا.