لە بەردەم کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە پاریس بۆ عەفرین چالاکى ئەنجام درا

کوردانی تاراوگە و دۆستەکانیان لە شاری پاریس-ی پایتەختی وڵاتی فەرانسا بە بێ وەچان چالاکییەکانیان بۆ شەرمەزار کردنی هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر عەفرین درێژە پێ دەدەن.

 

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری پاریس-ی پایتەختی فەرانسا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر کانتۆنی عەفرین و لە هەمانکاتدا بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی، لە بەردەم کۆنسوڵخانەی وەڵاتی ئەمریکا، لە شاری پاریس کۆبونەوێکیان رێکخست.

 خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمی "دیکتاتۆر ئەردۆغان، پشتیوان ئەمریکا" دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمبەر بێدەنگی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دەڕبڕی.

 ماوەى ٣ ڕۆژە و لە دواى بانگەوازى ڕێکخراوە کوردستانییەکان بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین و ئیدانەکردنی هێرشەکانى تورکیا و چەتەکان و مەترسیی کۆمەڵکوژکردنى سەدان هەزار هاووڵاتیى عەفرین، کوردان و دۆستەکانیان لە شارە جیاجیاکانی ئەورووپا ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و بێدەنگی وڵاتانی ڕۆژئاوایان بەرامبەر بە هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەری تورکیایان شەرمەزار کرد.

ر.م