ئەم مەراسمە ڕێزلێنانە لە لایەن مەجلیسی ژنانی دیست- دان لە شاری بەرلین بەڕێوە چوو.
لە مەرسیمەکە دا دایک و باوک و خوشکی شەڕڤانی یەپەژە، سیلا هەژار، ٣٥٠ میوانی دیکە لە شارەکانی دیکەی ئەورووپا، ئامادە بوون.
مەراسمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد وپاشان هاوسەرۆکی ناڤ-دەم-ی بەرلین (یەکو ئاردیل) قسەی کرد و وتی:"شەهید ئەستێرەیە کە نیشاندەری ڕێگەی ئێمەیە".
لە مەراسمەکەدا دایک و باوکی شەهید سیلا هەژار بۆئامادە بووان قسەیان کرد و دەستنیشانیان کرد کە ئێمە بە شەهید بوونی کچەکەمان سەربەرزین. ئەمە نە یەکەمین شەهید دەبێت و نە دوایین شەهید.
چالاکی، تە ژە کە-ئەورووپا نوپەل مۆنزۆر لە مەراسمەکەدا قسەی کرد و وتی: ئێمە دەبێت درێژەدەری ڕێگەی شەهیدان بین ، وئاگری تێکۆشانمان دەبێت گەشاوەتر بێت.
مەراسمەکە ئەمڕۆش بەردەوامە
ک-ش