لە تەقینەوەی کانێکدا لە پاکستان ١٦ کریکار گیانیان لەدەستدا

لە شاری کوەیتەى وڵاتی پاکستان، بەهۆی زۆریی رێژەی گازی مەتان-ەوە تەقینەوەیەک لە کانێکدا روویداو و بەو هۆیەوە ١٦ کرێکار گیانیان لە دەستدا.

لە شاری کوەیتەى وڵاتی پاکستان، بەهۆی زۆریی رێژەی گازی مەتان-ەوە تەقینەوەیەک لە کانێکدا روویداو و بەو هۆیەوە ١٦ کرێکار گیانیان لە دەستدا.

لە گوندی مارگهاتی شاری کوەیتەى ویلایەتى بەلوجستانی وڵاتی پاکستان بەهۆی گازی مەتانەوە تەقینەوەیەک لە کانێکدا روویدا.

راگەیاندرا، کە لەو تەقینەوەیەدا ١٦ کریکار گیانیان لەدەستداوە و ٩ی تریش بریندار بوون و کرێکارە بریندارەکان لە کانەکە دەرهێنراون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لە کانەکانى ئەو ناوچەیەدا و بەهۆی جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی سەلامەتیى کارەوە، تا ئێستا چەند حاڵەتى لەو شێوەیە روویانداوە و چەندین کرێکار گیانیان لە دەستداوە و بریندار بوون.