لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنێزیا بە هۆی لافاوەوە ٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا

لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنێزیا باران بارینی زۆر بووە هۆی لافاو و لە ئەنجامدا ٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماری قوربانیانی لافاوەکەی جاکارتا زیادی کرد.

بە پێی ئامارەکانی حکومەتی ئیندۆنیزیا ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧٥ هەزار کەسیش ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە. لە زۆر ناوچەی جاکارتا هێڵەکانی کارەبا پچڕاون.

بە پێی بەڕێوەبەرایەتی کەشوهەوای ئیندۆنێزیا تێکچوونی کەشوهەوای جاکارتا و دەوروبەری کە ٣٠ ملیۆن کەس تێیایدا دەژین، تا ناوەڕاستی مانگی شوباتیش بەم شێوەیە دەبێت.

ف.ق