لە جیهان ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ٨٣ هەزار کەسی تێپەڕاند

لە سەرتاسەری جیهان زیاتر لە میلیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە، ٨٣ هەزار کەسی تێپەڕاندوە کە زۆرترین ژمارەی قوربانیان لە وڵاتانی ئەوروپان.

رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە هەڵکشاندایە. بە پێی ئامارە فەرمیەکان لە کاژتێر ١٤:٠٠ی ئەمڕۆوە تا ئێستا لە سەر تاسەری جیهان ژماریە تووشبووان گەیشتووەتە میلیۆنەک و ٤٤٦ هەزار کەس. هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٨٣ هەزار کەس. بە پێی ئامارەکان، تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهان ٣٠٨ هەزار کەسیش چاک بوونەتەوە.

'پێدەچێت ١٩٥ میلیۆن کەس بێکار بمێننەوە'

رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بە کاریگەریە نەرێنیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە بۆ سەر کەرتی ئابۆری و دەستی کار و باس لەوە دەکات کە بە هۆی ڤایرۆسی کرۆنا پێدەچێت ١٩٥ میلیۆن کەس بێکار بمێننەوە.

تورکیا

رۆژ بە رۆژ لە تورکیا ژمارەی تووشبووان  و ئەو کەسانەی گیان لەدەست دەدەن، لە زیادبووندایە. بە پێی دایین ئاماری فەرمی حکومەتی تورکیا، تا ئێستا ٧٢٥ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداومە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە ٣٤ هەزار و ١٠٩ کەس.

لێدوانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بارەی بارودۆخی تورکیاوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی تیشکی خستووەتە سەرە ئەوەی لە تورکیا رۆژ بە رۆژ ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن لە هەڵکشاندایە.

هەدەپە لە ئامادەباشیدایە

پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە لە ئەستەنبول و چەندین شاری دیکەی تورکیا دەستی بە پشتیوانی کۆمەڵایەتی کردووە. هەدەپە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مەبەستی دابنیکردنی پێداویستی و جێبەجێکردنی داواکاریەکانی جەماوەر، لە چەندین شار و ناوچە دەستی بە کەمپین و دروستکردنی لیژنەی تایبەت کردووە. لەم رووەوە هەدەپە لە ئامادەباشیەکی تەواو دایە.

بارودۆخی زیندانیان

دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کە تا ئێستا بۆ پاراستنی گیانی زیندانیان هیچ هەنگاوێکی نەناوە و رێوشوێنی پێویستی نەگرتووەتە بەر، ئیدی هەواڵی مردنی زیندانیان بە هۆکاری ڤایرۆسی کرۆناوە دەبیسترێت.

لە گرتووخانەی بارفای شاری سەمسور زیندانیەکی تەمەن ٧٠ ساڵان بە ناوی محمد یەتەر کە ٣ ساڵ بوو لە گرتووخانە سزا درابوو، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

لە گرتووخانەکان زانیاری و هەواڵی نەبوونی ئامێری پاککەرەوە و دەرمانی دژە ڤایرۆس دەگاتە دەرەوەی گرتووخانەکان.

لە ئەوروپا ٧٥٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

بە پێی ئامارەکانی AFP لە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر لە ٧٥٠ هەزار و ٢٦٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کرۆنا بوون. هاوکات ٥٨ هەزار و ٦٢٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پلەی یەکەم لە ئەوروپا کاریگەری لەسەر ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فەرەنسا و ئەلمانیا دروست کردووە. لەم چەند وڵاتەدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بە پێی دوایین ئامارەکان، بارودۆخی ڤارۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان بەم شێوەیەیە:

لە ئەمریکا زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٣ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە ئیتاڵیا ١٣٥ هەزار کەس تووش بوون و ١٧ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. لە ئێستا دا ٩٤ هەزار کەسیش لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

لە ئیسپانیا ١٤٦ هەزرا حاڵەت تۆمار کراون و ١٤ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ٨٥ هەزار کەسیش لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

لە ئەلمانیاش ١٠٧ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون. زیاتر لە ٢ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ٧٠ هەزار کەسیش لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

لە بەریتانیاش ٥٥ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون. هاوکات ٦ هەزار و ١٥٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسیش لە ژێر چاودێر وردی پزیشکیدان.

لە هۆلەنداش ١٩ هەزار ٥٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرنا بوون و ٢ هەزار و ١٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ١٧ هەزار کەسیش لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

لە بەلجیکاش زیاتر لە ٢٣ هەزار ٤٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٢ هەزار ٢٤٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ١٧ هەزار کەسیش لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

لە سویسراش ٢٣ هەزار حالەت تۆمار کراون و ٨٤٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات ١٤ هەزار کەسیش لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.

لە سویدیش ٧ هەزار و ٧٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسکەکە بوون و ٦٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. نزیکەی ٧ هەزار کەسیش لە ژێر چاوردێری وردی پزیشکیدان.

لە ئێرانیش بارودۆخەکە ناڵەبارە. تا ئێستا ٦٤ هەزار و ٥٠٠ حاڵەت لەو وڵاتە تۆمار کراون و ٤ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە. بەڵام سەرچاوە ئۆپۆزیسیۆنەکان ئاشکرای دەکەن کە تا ئیستا ١٩ هەزار و ٥٠٠ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ز.ش