لە خانەکانى بەساڵاچوانی فەرەنسادا ٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

تاوەکو ئێستا لە فەرەنسا بەهۆی ڵڤایرۆسی کۆرۆناوە ٢ هەزار کەس لە خانەکانى بەساڵاچوواندا گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوی خانەى بە ساڵاچووانى فەرەنسا (EHPAD) رایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئامارەکان قورستر دەبن و تاوەکو ئێستا بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٢ هەزار کەس لە خانەکانى بە ساڵاچوواندا گیانیان لە دەستداوە.

تاوەکو ئیستا لە فەرەنسا بەهۆی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19)ەوە ٨ هەزار و ٧٨ کەس گیانیان لە دەستداوە. هەروەها ٩٣ هەزار و ٧٨٠ کەسی تریش تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

ژ.ت