لە دامەزراندنی بەلاڕووسەوە سەرۆکەکەی نەگۆڕاوە

ئەلکساندر لوکاشەنکۆ کە ٢٦ ساڵە وڵاتەکەی بە سیاسەتی 'دەستی پۆڵایی' و بە زۆردەستی بەڕێوەدەبات، لە هەڵبژاردنەکانی دوێنێی بەلاڕووسدا ٧٩% دەنگەکانی بەدەستهێنا و جارێکیتر وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژیردرایەوە.

بەلاڕووس وڵاتێکی بەڵتیکە و ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٠ ملیۆن کەسە. دوێنی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان. ئەلکساندر لوکاشەنکۆ کە لە ساڵێ ١٩٩٤ەوە لەسەر دەسەڵاتە و پێنج جار ببوو بە سەرۆک کۆمار، لە هەڵبژاردنەکانی دوێنێشدا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا.

ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەکان لە لایەن ئاژانسی هەواڵای فەرمی وڵاتی بەلتاوە ڕاگەیەنرا. ڕاگەیەنرا کە لوکاشەنکۆ ٧٩% دەنگەکانی بەدەستهێناوە و لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتووە.

سڤیتلانان تیخانۆسکایاش دوای لوکاشەنکۆ توانی ٧%ی دەنگەکان بەدەست بهێنێت. هەروەها ئانا کانۆپاتسکایا پەرلەمانتاری پێشوور ٢%ی دەنگەکان و ئاندرەی دیمیتریەڤ هاوسەرۆکی تەڤگەری گۆڤاری پراڤدۆش ١%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. ١٠%ی دەنگدەرانیش دەنگیان نەدا و بایکۆتیان کرد.

'بانگەشەی ئەوە دەکرێت پسووڵەی دەنگدان پێشتر مۆرکراون'

میدیاکانی ئەو وڵاتە باسی ئەوەیان کرد کە لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری جیاواز ئەنجامدراون و لە زۆربەی ناوەندەکانی دەنگدان دەنگەدەران چەندین کاتژمێر ڕاگیراون. ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەش لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ژمارەیەکی زۆر پسووڵە لە بەرژەوەندی لوکاشەنکۆ پێشتر ئامادەکراون.

دوای ئەوەی یەکێتی کۆمارەکانی سۆسیالیستی سۆڤیەت هەڵوەشێنرا، بەلاڕووس دروست بوو و لەو کاتەوە ئەلکساندر لوکاشەنکو سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە دەکات. ڕێکخراوی هاوکاری و ئەمنی ئەوروپا لە ساڵی ١٩٩٥ەوە باسی ئەوە دەکات کە هەڵبژاردنەکان لە بەلاڕووس بە شێوەیەکی دیموکراتیانە و بێ ساختەکاری بەڕێوەناچن. هەروەها یەکێتی ئەوروپاش هیچ کاتێک دان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دانانێ و لوکاشەنکۆ وەک دیکتاتۆرێک لەقەڵەمدەدات.

ف.ق