لە دانیمارک بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا

کوردانی دانیشتووی وەڵاتی دانیمارک بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕژانە سەرشەقامەکان.

لە شاری کۆپێنهاگێن-ی پایتەختی دانیمارک کوردستانیان ڕژانە سەر شەقامەکان و بە دروشمی " ژیان بە بێ ڕێبەر ئاپۆ نابێت" چالاکییان ئەنجامدا. ئەم چالاکییە بە دەسپێشخەری مەجلیسی ژنان-ی سێڤێ ئەنجامدرا، ولە چالاکییەکەدا وتەبێژی مەجلسی ژنان-ی سێڤ-ێ سایم دەمیرە قسەی کرد.

" ئۆجالان تاکە کەسایەتییە کە دەتوانێت ئاشتی مسۆگەر بکات"

وتەبێژی مەجلسی ژنان باسی لەوە کرد کە " ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێنی گەلە، پێویستی ئازادی و دیموکراسییە. سەرۆک ئاپۆ تاکە کەسایەتییە کە دەتوانێت ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و تورکیا پێک بهێنێت.

هەر بۆیە  دەبێت لە دەسپێکدا ناتۆ، یەکیەتی ئەورووپا و سی پی تی بەرپرسیار بزانین.

بێلەن ئەوەی هێنایە سەر زمان کە ئێمە ئەو ڕاپۆرتەی کە (سی پی تی ) دوای داگیرکردنی عەفرین بڵاوی کردووەتەوە قبوڵ ناکەین. هەتاکو ڕێبەری گەلی کورد ئازاد نەبێت ئێمە دەستبەرداری چالاکی نابین.

ک-ش