دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گەەڕەکی شەس دەرک-ی کابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان ڕوویاندا. بەو هۆیەوە و بەڵانیکەمەوە ٢٥ که‌س کوژران و ٤٩ کەسی دیکەش بریندار بوون. ٨ کەس لە کوژراوەکان ڕۆژنامەنووس و پەیامنێرن.
مەجیب خەلوەتگەر بەرپرسی ناوەندی پشتگیری لە میدیای ئازاد لە ئەفغانستان (ان ای)، ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە، کە ٨ ڕۆژنامەنوس و پەیامنێر لەو کردەوە تیرۆریستییەدا کوژراون و ٤ رۆژنامەنووسی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات به‌پێى لێدوانى نەجیب دانش وتەبێژی وه‌زاره‌تى ناوخۆیی ئه‌فغانستان، له ته‌قینه‌وه‌کاندا ٢٥ که‌س کوژران، که چواریان ڕۆژنامه‌نووسن، هه‌روه‌ها ٤٩ که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌ى یه‌که‌م هێرشێکى خۆکوژیی بۆمبڕێژکراو بووه و له نزیک باره‌گاى دهزگەى هه‌واڵگرى ئه‌فغانستان، فەرماندەیى هێزەکانى ناتۆ لە ئەفغانستان و باڵیۆزخانەى ئەمریکا ڕوویداوه.
ته‌قینه‌وه‌ى دووه‌میش ٢٠ خوله‌ک دواى ته‌قینه‌وه‌ى یه‌که‌م بووه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى تیمه‌کانى فریاکەوتن و ڕۆژنامه‌نووسان گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ته‌قینه‌وه‌که، ته‌قینه‌وه‌ى دوویەم ڕوویداوه.
ئەگەری ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ى کوژراوەکان زیاتر ببن.
ەتەکانی داعش ئەم کردەوە تیرۆریستییەیان گرتووەتە ئەستۆی خۆیان
ئەمە لە کاتێکدایە، هه‌فته‌یه‌ک پێش ئیستا ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له بنکه‌یه‌کى تۆمارى ده‌نگده‌ران له کابوڵ ڕوویدا و به‌و هۆیه‌وه ٦٣ که‌س کوژران و ١٠٨ کەس بریندار بوون.