لە زانکۆی سۆربۆنى فەرەنسا بۆ عەفرین و بۆغازچى چالاکى ئەنجامدرا
لە زانکۆى سۆربۆنى فەرەنسا چالاکى بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین و خوێندکارانى زانکۆى بۆغازچى ئەنجامدرا و لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنووسیدا راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە زانکۆى سۆربۆنى فەرەنسا چالاکى بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین و خوێندکارانى زانکۆى بۆغازچى ئەنجامدرا و لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنووسیدا راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە شاری پاریسى پایتەختى فەرەنسا زیاتر لە ٥٠ کەسى ئەکادیمی و خوێندکاری زانکۆ لە ناوەندی زانکۆى سۆربۆن لە ئۆدیۆن کۆبوونەوە و پشتیوانیان لە خوێندکارانى زانکۆى بۆغازچى لە تورکیا و عەفرین کرد.
ئەو کەسە ئەکادیمییانە وخوێندکارەکان ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش، کە بانگى خوێندکارە کوردەکانى پاریس، ئەکادیمیە ئاشتیخوازەکان، ژمارەیەکى زۆر لە کارمەندانى زانکۆکە، ئینالکۆ، گەنجانی هەدەکە – فرانس، سەندیکای پەروەردەیى سنێپسوس – ئێف ئێس یو و خوێندکارانى زانکۆی ٨ى پاریسی تێدا بوو، بڵاوکردەوە.
هاوکات لەگەڵ راگەیاندراوەکەدا، دوایین زانیارییەکان لەبارەى هێرشى تورکیاى داگیرکەر بۆ سەر عەفرین و ڕووداوەکانى ئەمدواییە لە زانکۆى بۆغازچی بە نووسرا درا بە کەسەکان و میدکاران و دامەزراوەکان.
هەروەها دروشم و پۆستەری "پشتیوانی لە خوێندکارانى بۆغازچی دەکەین" و "بمرێ کۆیلەیەتى و بمرێ داگیرکەری" ، "شیرینى بڵاوکردنەوە بۆ داگیرکارى نابێت" ، "ئێمە لە دژى تۆ و لە دژى شەڕین" ، "ئازادى بۆ خوێندکاران لە تورکیا"، "پشتیوانى لە خوێندکارانى تورکیا دەکەین" بەرزکرابوونەوە.
راگەیاندراوەکە بە زمانەکانى فەرەنسى، کوردی، ئینگلیزى و تورکی ئامادەکرابوو و خوێندرایەوە. خوێندکاران و کەسە ئەکادیمییەکان لە وتەکانیاندا باسیان لەوەکرد، کە خاوەندارى لە عەفرین دەکەن و سەرنجیان خستە سەر وێرانکاری وخاپورکردنەکانى دواى داگیرکردنى عەفرین.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسى ئەوەشیان کردووە، تاوەکو ئێستا لە تورکیا ٢٦٢ سکاڵا لە دژى ئەو ئەکادیمیانە تۆمارکراون، کە داواى ئاشتیان کردووە و تۆمارکردنى سکاڵا لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە لە دژى ئاشتیخوازان بەردەوامە و ئێستاش ئۆنور هەمزە ئۆغڵو هاووتەبێژى هەدەکە لە زیندانى تورکیادایە.
ئەو خوێندکار و ئەکادیمییانە، کە ڕاگەیاندراوەکەیان واژۆکردووە برتین لە:
تونا ئاڵتنەل لە زانکۆى لیۆنى یەک
چاگلا ئاکاچ زانکۆی جنێڤ
ئەتەنەن بالبار زانکۆى پاریس – نانتەر
کلود کلام EHESS
سابین دلزیسکۆ سەرۆکى پێشووى زانکۆى دۆلفین
سەلیم ئەسکیزمرلەر سەرۆکى پێشووى زانکۆى دیترۆى پاریس
ئیریک فاس زانکۆى ٨ى پاریس
دەریا فرات زانکۆی پاریس – نانتەر
ئیزابێل ساینت سێن
ئەنگین سوستام زانکۆى ٨ی پاریس
محەمەد تونجەل زانکۆى نانت
پشتیوانانی راگەیاندراوەکە
هێرڤى کرییستۆفۆل سەرۆکى گشتیى سەندیکاى پەروەردەیى (Snepsup-FSU)
رەشید چەلیک (گەنجانى هەدەکە – فرانس ، ئینالکۆ)
نوریە بایندەر خوێندکارى پێشووى زانکۆى بۆغازچی
عیرفان دایۆغڵو خوێندکارى پێشووى زانکۆى بۆغازچی
ر.م