لە سوید داوای بە سزا گەیاندنی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی پاریس دەکرێت

کوردستانیان و دۆستانیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کۆبوونەوەو کۆمەڵکوژی پاریس و سلۆپیان ئیدانەکردو  داواشیانکرد بە سزا گەیاندنی بکەرانی ئەو کۆمەڵکوژییانەیان کرد.

کوردان و دۆستانیان لە کاتژمێر ١١:٠٠ لە پارکی هوملەگاردەن کۆبوونەوەی و ئیدانەی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە سلۆپی و پاریسیان کرد و پاشان بە خۆپێشاندان و میتینگ چالاکیەکەیان فراوانتر کرد.

چالاکوانان بەرەو پارکی کونگسترادگاردەن خۆپیشاندانێکیان بەڕێوەبردو تێیدا دروشمەکانی"ژن ، ژیان، ئازادی" و "سارا، ڕۆژبین، ڕۆناهی، دادگەری دەخوازین" بەدەنگی بەرز وترانەوە.

هەر لە چالاکیەکەدا وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس و سلۆپیان بەرزکردبووەوە.

ئایشە گۆکتەپە لەسەر ناوی یەکێتی ژنانی سارا لە وتەیەکیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هەرچەندە کە ٧ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەو کۆمەلکوژییە بەلام هێشتا داوای دادگەری کوردستان و دۆستانیان جێبەجی نەکراوەو بکوژی ڕاستەقینە سزا نەدراوە.

گۆکتەپە وتیشی: ئیمە لێرەوە جارێکی دیکە بانگەوازی لە حکومەتی فەرەنسا دەکەین، ئەگەر بەرپرسیاری ئەو کۆمەلکوژییە ئاشکرا نەکەن، ئەوا ئێوەش هاوبەشی ئەو تاوانەن، بێدەنگی واتای هاوکارییە.

چالاکوانان داواشیان کرد بکوژانی ژنان لە پاریس و سلۆپی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کۆمەڵکوژ کران وپێویستە بکەرانی دەستنیشان و سزا بدرێن.

ژنێکی بەشداربوو بەناوی جۆهانا سوه لەناو خۆپیشاندانەکە بۆ ئەنەفە قسەیکردو وتی: من وەک فەمینیستیک لە دژی ئەو فشارانەم بۆ سەر ژنان.

هاوکات مەقبەلە چۆلاک ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی هارتیە مۆدەرات  دەستنیشانی کرد کە کۆمەڵکوژکردنی ٣ ژن لە پاریس لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئامانج لێی ئەوەبوو ژنان بترسێنێت، وتیشی: ویستیان هیوای ئێمە بشکێنن و ئێمە لەیەکتر جیابکەنەوە، ناتوانن ئەمە بکەن، ئێمە تیکۆشانی خۆمان بەهێزتر دەکەین.

ب.ش