لە سوید یادی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە

لە شاری گاڤلەی سوید، یادی هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە کە لە پاریس کۆمەڵکوژ کرابوون.

ژنە شۆڕشگێرانی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس کۆمەڵکوژ کران، لە شاری گاڤلەی سوید یادیان کرایەوە.

ئانا ژۆرگەنسدۆتەر، نووسەری سوێدی لە کۆبوونەوەدا قسەیکرد و ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە شەهید ساکینە جانسز"سارا" یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و بەدەستی میتی تورک شەهید کرا.

ژۆرگەنسدۆتەر باسی ژیان و تێکۆشانی جانسزی کرد و وتی: "دەبێت لەبیری نەکەین کە تێکۆشانی ژنان لەدژی سیستەمی باوکسالاری و کاپیتالیزمی نێونەتەوەیی،  لەدژی فاشیزم و زۆرداریی دەبێت پشتیوانی خوشکانمان بکەین".

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، ژیان و تێکۆشانی ساکینە جانسز"سارا" لە فیلمێکدا نیشان درا.