لە فرەنسا بۆ ١٤ی تەمووز ١١٠ هەزار پۆلیس ئەرکدارکراون
لە فرانسا بۆ جەژنی نەتەوەیی ١٤ تەمووز و یاری کۆتایی مۆندیال-ی ٢٠١٨ ١١٠ هەزار پۆلیس و سەرباز ئەرکدارکراون.
لە فرانسا بۆ جەژنی نەتەوەیی ١٤ تەمووز و یاری کۆتایی مۆندیال-ی ٢٠١٨ ١١٠ هەزار پۆلیس و سەرباز ئەرکدارکراون.
وەزیری کارو باری ناوخۆ-ی فەرانسا گەرارد جۆلۆمب ڕایگەیاند "هێرشی ترۆریستان ئێستاش لە ئاستێکی مەترسیداردایە و بۆ ئەوەی کە هاووڵاتیانی فرانسا جەژنی خۆیان لەکەشێکی ئارامدا بگرن ،هەموو هێزی خۆمان خستووەتە گەڕ."
هەروەها جۆلۆمب ووتیشی ، ئەوان بۆ دۆخی تایبەت لە ئامادەباشییدان .
لە فرانسا رۆژی شەممە ١٤ تەمووز/٢٣ی پووشپەڕ جێژنی نەتەوەیی پێرۆز دەکرێت.رۆژی یەکشەممە فرانسا و کورواتیا بۆ بە دەست هێنانی نازناوی یەکەمی مۆندیالی ڕووسیا روبەرووی یەکتر ئە بنەوە ئەوەش هۆکارێکی گرینگە .
وەزارەتی ناوخۆیی فەرانسا دەستنیشانی کرد کە لە تەواوی وڵات بۆ رۆژی یەکەم ٢٣٠ "هەرێمی لایەنگری وەرزشی " دەست نیشان کراون.لە شاری پاریس لە مەیدانی champ the mars شاشەیەکی گەورە ئە کرێتەوە و ٩٠ هەزار کەس سەیری یاریی کۆتایی مۆندیال دەکەن.
رۆژی سێشەممەی ڕابردوو پاش ئەوەی کە فرانسە لە بەرامبەر بەلجیکادا سەرکەوتنی بە دەست هێنا بە هەزاران کە س کەوتنە سەر شەقامەکان و ئەو سەر کەوتنەیان پیرۆز کرد .
ک-ش