لە فلیپین بورکانێک تەقییەوە

لە نزیک مانیلا-ی پایتەختی فلیپین، یەکێک لە چالاکترین بورکان تەقییەوە، بەهۆی ئەو بورکانەشەوە، بەهەزاران کەس لەنزیک شوێنەکە گواسترانەوە.

بورکانی تال بە دووری ٦٥کیلۆمەتر لە مانێلای پایتەختی فلیپین تەقییەوە، کە کۆتاجار کە ئەم بورکانە لە ساڵی ١٩٧٧ تەقیبوو.

بورکانەکە دەکەوێتە ناوچەی سیسمۆلۆگ، خەڵکی ناوچەکە باس لەوەدەکەن، پێدەچێت لەنێوان چەند ڕۆژێک بۆ هەفتەیەک بورکانەکە زیاتر بتەقێ و بەزەویدا بڕوات، بەمهۆیەشەوە زیاتر لە ٢ هەزارکەس نزیکی بورکانەکە گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکانی دیکە.

فلیپین کە دوورگەی زۆری تێدایە و کەوتووەتە نزیک هێڵی کەمەرەی زەوی و کارەساتە سروشتیەکانی وەکو بومەلەرزە، تەقینەوەی بورکان و باهۆز تێیدا ڕوودەدات.

پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی تەقینەوەی بورکانی مایۆن لە هەرێمی بیجۆلێ-ی ئەو وڵاتە بەهەزاران کەس ئاوارەبوون.

ب.ش