لە فەرانسا و سویسرا بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاری تورکیا چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری پاریس و مارسە-ی فەرانسا بۆ بایکۆتکردنی کەرتی گەشتیاری و کەلوپەلی تورکی چالاکی ئەنجامدرا.
لە شاری پاریس و مارسە-ی فەرانسا بۆ بایکۆتکردنی کەرتی گەشتیاری و کەلوپەلی تورکی چالاکی ئەنجامدرا.
لە شاری پاریس ومارسەی فەرانسا وشاری بازیل-ی سویسرا، بۆ بایکۆتکردنی کەل وپەل و گەشتیاری تورکیا چالاکی ئەنجامدرا.
پاریس
لە پاریسی پایتەخت و مارسیلیا، هاوڵاتیانی کورد و دۆستانیان ستاندێکی هۆشیارکردنەوەیان سەبارەت بە تاوانەکانی حکومەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد ڕێکخست و تێیاندا بانگەشەیان کرد بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاری و کاڵاکانی تورکیا
مارسەی
لە شاری مارسەی فەرانسا بە دەسپێشخەری مەجلیسی تەڤ-چاند ستاندێکی ئاگادارکردنەوە دانرا و ئاماژە بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا، چالاکوانان گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.
بازیل
هەروەها لە شاری باسێلی سویسرا بەهەمان مەبەست لەلایەن ئەنجومەنی ژنانی ڕۆناهییەوە چالاکییەک ڕێکخرا، لەو چالاکییەدا چەند پانکاردێک هەڵواسرا کە لە سەریان نوسرابوو:"شەڕە، ئەی بۆچی بێدەنگن" و "نا بۆ گەشتیاریی بۆ تورکیا".