لە فەرەنسا بۆ عەفرین چالاکی ئەنجامدرا

لە شاری ئیستراسبورگ-ی فەرەنسا هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا بۆسەرعەفرین شەرمەزار کرا.

چالاکی شەرمەزارکردنی داگیرکاری تورکیا بۆسەرعەفرین بەدەسپێشخەری ڕێکخراوەی ژنانی زین لە کاتژمێر ٢ی دونیوەرۆ دەستی پێکرد.

لە چالاکییەکەدا چالاکوانان بە هەڵکردنی پانکارت و دروشمی وەک "دوێنێ کوبانی ئەمڕۆ عەفرین" ئیدی بەسە بۆ داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین" و وێنەی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی  سوپای داگیرکەری تورکیا، ویستیان ڕای گشتی لە سەرعەفرین وە ئاگا بێننەوە.

لە چالاکییەکەدا خۆپیشاندەران دووپاتیان کردەوە کە عەفرین تەنیا نییە، و دوژمنایەتی دەوڵەتی تورکیا لەهەمبەر گەلی کورد ڕۆژبەڕۆژ پەرە دەستێنێت.

لە چالاکییەکەدا خۆپیشاندەران جاریکی دیکە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە گەلی کورد دەبێت لە هەمو شوێنکدا چالاکییەکانیان بۆ عەفرین فراوانتر بکەن.

ک-ش