لە فەڕەنسا بە هۆی تێکچوونی کەشوهەواوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەرێمی ڤاری فەڕەنسا بەهۆی لافاوەوە ٢ کەس و لە مارسیلیاش سێ کەس لە تیمی فریاکەوتنی خێرا گیانیان لەدەستدا.

لە هەرێمی فریژوس و ساینت – پاوڵ- ئن – فۆرەتی سەر بە شاری ڤار دوو کەس کەوتنە ناو ئاوی لافاوەوە و گیانیان لەدەستدا.

لە شاری مارسیلیاش هەلیکۆپتەرێکی تیمی فریاکەوتنی خێرا بە هۆی تێکچوونی کەشوهەوا کەوتە خوارەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی ڤار و ئالپس – ماریتایمس گلۆپی پرتەقالیان داگیرساند. لە ١ی مانگەوە کەشوهەوا تێکچووە و بەهۆی لافاوەوە زیانێکی زۆری ماددی دروست بووە. هەفتەی ڕابردووش لە هەرێمی ڤار شەش کەس گیانیان لەدەستدابوو.

ف.ق