لە فەڕەنسا بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی رێگای ئاسنەوە گەشتەکان ڕاگیران

لە فەڕەنسا مانگرتن لەدژی پڕۆژەی نوێی خانەنشینی کە لە ٥ی کانونی یەکەمەوە جارێکیتر دەستیپێکرد، بەردەوامە و بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی رێگای ئاسنەوە گەشتەکان ڕاگیران.

لەدژی سیستمی نوێی خانەنشینی کارمەندانی کۆمپانیای ڕیگای ئاسنی نەتەوەیی و کۆمپانیای گواستنەوەی گشتی پاریس و دەوروبەری ٢٠ ڕۆژە دەستیان بە مانگرتن کردووە. مانگرتن لە جەژنی نوئێلیشدا بەردەوام بوو. لە زۆربەی شارە گەورەکان کارمەندانی ئۆتۆبوس و میترۆکان مانیان گرتووە.

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیای ڕیگای ئاسنی نەتەوەیی، لە هەموو فەڕەنسا بە تەنیا ٢٠%ی گەشتەکانی میترۆ و ٣٠%ی گەشتەکانی شەمەندەفەری هەرێمی ئەنجام دەدرێن.

ف.ق