لە فەڕەنسا مانگرتن و خۆپیشاندانەکان لەدژی ڕیفۆرمی خانەنشینی بەردە

لە هەفتەی کۆتایی سەری ساڵدا کارمەندانی ڕیگای ئاسنی فەڕەنسا و کۆمپانیاکانی گواستنەوە دەست بە مانگرتنی گشتی دەکەن.

لەدژی پڕۆژەی ڕیفۆرمی خانەنشینی حکومەت، لە ٥ی کانونی یەکەمەوە کۆمپانیای ڕێگای ئاسنی فەڕەنسا و کۆمپانیای هێلێ پاریس و دەوروبەری و بە هەزاران کارمەند و کرێکار دەستیان بە مانگرتن کردووە و ئەم هەفتەیەش مانگرتن بەردەوام دەبێت. بە پێی زانیاریەکان لە ١٠ گەشتی شەمەندەفەری خێرا ٦ گەشت ئەنجامدەدرێن.

هێلێ شەمەندەفەریش لە پاریس بە تەنها ٥ سەفەر ئەنجام دەدات. ئەم دۆخە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت. هەروەها هێڵەکانی میترۆی ناو شاریش کار ناکەن.

گەشتەکانی دەرەوەی پایتەختیش لە ١٠ گەشت بە تەنها ٣ گەشت ئەنجامدەدرێن. ڕۆژی چوارشەمەش لە ١٠ گەشت چوار گەشت ئەنجامدەدرێن.

ف.ق