لە فەڕەنسا مانگرتنی گشتی بەردەوامە

لە فەڕەنسا گەل دیسانەوە خۆی ئامادە دەکات لەبەرامبەر پڕۆژەی گۆڕانکاری لە یاسای خانەنشینی دەست بە مانگرتن و چالاکی بکات. سەرۆک وەزیر فیلیپ سبەینێ لەگەڵ کارمەند و کرێکارەکان کۆدەبێتەوە.

لەبەرامبەر پڕۆژەی گۆڕانکاری لە یاسای خانەنشینی، ئەمڕۆ چالاکی و مانگرتن دەستپێدەکات. کۆمپانیای شەمەندەفەری SNCF و کۆمپانیای گواستنەوەی RATP کە لە دەوروبەری پاریس کاردەکەن، بەشداری لە مانگرتنەکەدا دەکەن.

جگە لە فیدراسیۆنەکانی CGT, FO, FSU û Solîdarîes کە بە ملیۆنان ئەنجامیان هەیە، یەکێتیەکانی وەک CFDT, CFTC و Unsa بەشداری لە مانگرتنەکەدا دەکەن. هەروەها رێکخستنەکانی خوێندکاری وەکی MNL, UNEF و UNL بەشداری لە چالاکیەکاندا دەکەن. لەو چوارچێوەیەدا لە ژمارەیەک زانکۆ چالاکی ئەنجامدەدرێن.

بە هۆی مانگرتنەوە لە ٥ی کانونی یەکەمەوە گەشتی میترۆ و شەمەندەفەرەکان لە دەوروبەری پاریس ڕاگیراون و حکومەتیش تەنگەتاو بووە.

بڕیارە سبەینێ سەرۆکوەزیر فیلیپس کە لە دۆخێکی سەختدایە لە گەڵ سەندیکا و کرێکاران کۆبێتەوە. داوا لە سەندیگاکان دەکات بە بۆنەی سەری ساڵەوە  چالاکیەکانیان ڕابگرن. دەوترێت، سەندیگاکان چەپ وەک FO و CGT لەسەر چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن.

ف.ق