لە فەڕەنسا و ڕووسیا چالاکی بۆ عەفرین ئەنجامدرا

لە درێژەی چالاکیەکانی کوردستانیانی تاراوگەدا، لە ھەردوو وەڵاتی فەڕەنسا و ڕوسیا، کوردستانیان جەختیان لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی پیلانەکانی ئەردۆغان دژ بە گەلی کورد کردەوە.

لەچەندین شاری وەڵاتی ڕوسیا وفەڕەنسا، کوردستانیان سڵاویان بۆ بەرخۆدانی عەفرین نارد.

پاریس:

لە ناوچەکانی درانسی، فیلرزلوبیل، مانتلی لاژۆلی، ڤیلینوڤ سان جورج، سانت دیگیرکاریا، ی پاریس-ی پایتەختی فەڕەنسا، ھێرشەکانی سەر عەفرین، شەرمەزار کرا.

لەسەرجەم ناوچەکاندا ، لەلایەن بەشداربوانەوە، ئاڵای ھەریەکە لە یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە، یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، بەرز کرانەوە ودروشمگەلی" ھەموو شوێنێک عەفرینە-ھەمووشوێنێک بەرخۆدانە" وترانەوە.

لە زانکۆی سانت دینیز، ئەندامانی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان، لە چالاکیەکدا بۆ بەرز ڕاگرتنی بەرخۆدانی عەفرین، کۆبونەوە.

لەچالاکیەکانی پاریس-دا بانگی جیھانکرا بۆ چالاکی ٢٤مارس ڕۆژی جیهانی عەفرین.

کرانسنۆدار:

لە شاری کرانسنۆداری ڕووسیا، کوردستانیان ودۆستە ڕووسیەکانی کورد جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد و چەندین چالاکیان لە تەختە کۆنسێرتی ژدان زالۆڤا پێشکەشی ئامادە بوان کرد.

لە چالاکیەکەدا پەیامێکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لەسەر نەورۆزی ساڵانی ڕابردو خوێندرایەوە.

چێلیبانسک:

لە شاری چیلیبانسک، فیدراسیۆنی ڕووسیای کوردان ودۆستە کوردەکانیان پێکەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.لە چالاکیەکدا سینەفیزیۆنێک لەسەرعەفرین پێشکەشی  ئامادەبوان کرا.

ئادگە:

لە کۆماری خۆبەڕێوەبەری ئادگا، ژمارەیەکی زۆر گەنج کۆبونەوەو بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز و دروشمدان لە سەر بەرخۆدانی عەفرین و نەورۆزیان پیرۆزکرد.

لەبەردەم ناوەندی کوردی ئادگادا، لە بە یاننامەیەکدا ئا مادە بوان سڵاویان بۆ بەرخۆدانی عەفرین نارد، ھەروەھا لەلایەن ئامادە بوانەوە ئاڵای ھەریەکە لە یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە، یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە و وێنەی ڕێبەری نەتەوەیی گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجەلان، بەرز کرانەوە.

ک-ا

ک-ش