لە لایەک هەژاری و لەلایەکی ترەوە مەترسی ڤایرۆس

وڵاتانی جیهان هەوڵ دەدەن ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بکەن، بەڵام لە زۆر وڵات بەهۆی نەبوونی خۆراک، ڕێوشوێنی کەرەنتینە ئەنجامنادریت.

بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت، لەو وڵاتانەی کە نیوەی دانیشتووانی جیهان پێدەهێنن، قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینە پەیرەو دەکرێت. بەڵام ئەو ڕێوشوێنانە لە وڵاتە هەژارەکان جێبەجێ ناکرێن. ئەو دەڤەرانەی کە ڕووبەڕووی کەمی و نەبوونی خۆراک بوونەتەوە، مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاترە.

لە ئەکڤادۆر لەو ناوچانەی ئەفریقی تێدا دەژین مەترسیەکی زیاتر هەیە

لە ئەکڤادۆر کە وڵاتێکی باشووری ئەمریکایە و تا ئێستا ٧ هەزار حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار کراوە، ڤایرۆسەکە هەڕەشە لە شار و ناوچە هەژارنشینەکان دەکات. تا ئێستا زیاتر لە ٣٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

%٧٢ لە قوربانی و تووشبووان خەڵکی ویلایەتی گوواسن کە گیوااقویلی پایتەختیش لەوێیە. لە پایتەخت لە تەنیشت زەریای مردوو، لە ناوچە هەژارنشینەکان، دۆخەکە مەترسیدارە. لە گەڕەکت نیگەریای شارەکە کە دانیشتووانەکەی ئەفریقین ، دەوترێت هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە، بەڵام قەدەغەی هاتوچۆ کێشەی زۆری خواردنی دروست کردووە.

خەڵکەکە بۆ دابینکردنی خواردنی ڕۆژانە قەدەغەی هاتوچۆ دەشکینن و لە لایەکی ترەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی هێزە ئەمنیەکان دەبنەوە.

لە ئەفریقای باشوور خۆپیشاندان و شەڕ

لە ئەفریقای باشوور بە تایبەتی لە شارە گەورەکان و گەڕە هەژارنشینەکان خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێن. لە گەڕەکت میشێل پلاین لە شاری کاپ، بەهۆی نەبوونی خۆراک و خواردن ، هاوڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. هێزە ئەمنیەکان بۆمبی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و گولەی پلاستیکیان لەدژیان تەقاند.

لە زۆر شاری ئەو وڵاتە خۆپیشاندان بەردەوامە و خەمساردی دەوڵەت لەبەرانبەر دابیننەکردنی پێداویستیەکانی گەل شەرمەزار دەکەن.

ف.ق