لە مانجستەر کورد بۆ عەفرین ڕێگای ترێنی ۱٨ شاری داخست

ئێستا لە شاری مانجستەی بەریتانیا، بۆ خاوەنداری لە عەفرین، سەدان کورد ڕژانە وێستگەی شەمەندەفەرەوە و بە لەندەن و بیرمنگهام و مانجستەرەوە ڕێگای ترێنی ۱٨ گەورە شاری بەریتانیایان داخست.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کوردانی نیشتەجێی شارەکانی ناوەڕاستی بەریتانیا لە شاری مانجستەر کۆبوونە و بەڕێپێوان و پاشان چوونە نێو وێستگەی شەمەندەفەری شارەکەوە و خاوەنداریان لە عەفرین کرد و بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا و بێدەنگی بەیتانیا و دەوڵەتانی جیهانیان کرد بەرامبەر بە عەفرین و داوای هەڵوێستیان لێکردن.


کوردان بە چالاکییەکەیان، بە لەندەنی پایتەخت و بیرمنگهام و مانجستەرەوە ڕێگای هاتووچۆی ترێنی ۱٨ گەورە شاری بەریتانیایان داخست. لە ئێستاشدا چالاکییکە بەردەوامە.

 

هـ.هـ