لە مانھایم و پاڤیا چالاکی بۆ عەفرین ڕێکخرا

لە شاری مانھایمی ئەڵمانیا و شاری پاڤیای ئیتالیا چالاکی بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژی گەلی عەفرین، ڕێکخرا.

کۆبونەوەی کوردستانیانی شاری مانھایم لە بەردەم وێستگەی شەمەندۆفێری شارەکەدا کاتژمێر ٥:٠٠ دەستی پێکرد، لە کۆبەنەوەکەدا ھێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر و یارمەتییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ئەو سوپایە شەرمەزارکرا.

لە کۆبونەوەکەدا بەناوی ھەریەکە لە پلاتفۆرمی "ئیدی بەسە" و ناڤ-دەم، یەنەکە- ئەتیک، وتار پێشکەشی ئامادەبوان کرا. ھەروەھا لە چالاکییەکەدا بەیاننامەیەک لە سەر دۆخی شاری عەفرین خوێندرایەوە و لەلایەن بەشداربوانەوە وێنەی شەھیدانی عەفرین، بەرزکرایەوە.

لە شاری پاڤیای ئیتالیاش بەھەمان شێوە چالاکی سازدرا، لە چالاکیەکەدا جگە لە ئیدانەکردنی ھێرشە دڕندانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، چەندین بڵاوکراوە لە ناوەندێکی قەرەباڵەغی ئەو شارەدا بڵاوکرایەوە.

لە بڵاوکراوەکاندا چەندین دروشم بە زمانی ئیتالی بە سەر ھاوڵاتیانی ئەو شارەدا دابەشکرا، کە ناوەڕۆکی دروشمەکان بریتیبون لە "بژی یەکینەکانی پاراستنى ژن (یەپەژە)، بژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)" و" ئەردۆغانی مرۆڤکوژ".

ک.ئ

ر.م