لە مزگەوتێكی ئه‌فغانستان تەقینەوەیەک ڕوویدا و ٣٠ قوربانی لێکەوتەوە

لە مزگەوتێکی ئه‌فغانستان کە وەک بنکەی تۆمارکردنی دەنگدەران بەکاردەهێنرا، تەقینەوەیەک ڕوویدا و له‌ ئه‌نجامدا زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی ئه‌سۆشه‌یتدپرێس بڵاویکردەوە، ئەمرۆ لە مزگەوتێکی ویلایه‌تی هۆستەی رۆژهەڵاتی ئەفغانستان تەقینەوەیەک ڕوویداوه‌. ئاژانسەکە ده‌ستنیشانی كردووه‌ كه‌ تەقینەوەکە لە ڕێگه‌ی بۆمبەوە ئەنجامدراوە و ئەو مزگەوتەش وەک ناوەندی تۆمارکردنی دەنگدەران بەکارهێنراوە.

بەرپرسانی ئەفغانستان ئاشکرایان کردووە کە لایه‌نی كه‌م ٣٠ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون. تا ئێستا هیچ کەس و لایه‌نێك بەرپرسیاره‌تیی ئەو تەقینەوەیەی لەئەستۆ نەگرتووە.

s.m