لە میلانۆ بۆ پشتیوانی لە عەفرین چالاکی ئەنجامدرا

لە شاری میلانۆ-ی ئیتالیا کوردستانیان بە ئەنجامدانی چالاکی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیایان بۆ سەر عەفرین شەرمەزار کرد.

چالاکییەکانی کوردانی دانیشتووی ئەورووپا بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین بەردەوامە.

ئەم چالاکییە لە لایەن ئەندامانی ڕادیکاڵی میلانۆ"فورزا ئۆرووپا و کومیتەی کورد  لە بەردەم کۆنسولخانەی حکومەتی تورکیا ئەنجام درا.

چالاکوانان وێنەی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای تورکیا و نوسراوەگەلی وەک " ئەردۆغان کورد دەکوژێت"و" یەکیەتی ئەورووپا وناتۆ بە بێدەنگی خۆیان شەریکی کۆمەلکوژی گەلی عەفرینن"-یان بڵاوکردوە.

بەشداربووان ڕایانگەیاند کە کوردەکان بۆ مرۆڤایەتی لە دژی داعش شەڕیان کرد و خۆسەری مافی ئەوانە.

چالاکوانان بە وتنەوەی دروشمی "ئەردۆغان بکوژە" و"بژی بەرخۆدانی عەفرین" کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ک-ش