لە میونشن گەورەترین ئاڵای یەپەگە هەڵکرا

یاسای 'دەوڵەتیی پۆلیسیی' کە لە ئەیالەتی بایەرنی ئەڵمانیا داوا دەکرێت، لە شاری میونشن بە بەشداریی ٣٠ هەزار کەس، لە خۆپیشاندانێکدا شەرمەزار کرا. کوردانی ئەو شارە لەو خۆپیشاندانەدا، ئاڵایەکی گەورەی یەپەگەیان بەرزکردەوە.

پارتی موحافیزکاری یەکێتی مەسیحیانی کۆمەڵایەتیی "سی ئێس یە"ی ئەڵمانیا لە ئەیالەتی بایەرن-ی ئەو وڵاتە دەسەڵاتدارە و لە ئیستاشدا سەرقاڵی دەرکردنی یاسایەکن کە دەرگا لەبەردەم 'دەوڵەتی پۆلیسیدا' دەکاتەوە. پرۆژە یاساکە کە ناوی 'یاسای نویی کاری پۆلیس'ە هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمانی ئەو ئەیالەتەدا کە پارتی موحافیزکاری یەکێتیی مەسیحیەکان تێێدا بالادەستە، دەخرێە دەنگدانەوە.

پرۆژە یاساکە بە سەرکێشی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەیالەتی بایەرنی ئەڵمانیا هۆرست سێهۆفەر ئامادەکراوە کە لە کابینەی نوێیەکەی ئەنگێلا مێرکلدا وەزیری ناوخۆیە.

دوینێ لە شاری میوشنی پایتەختی ئەیالەتی بایەرن، ئەو پرۆژە یاسایە بە خۆپیشاندانێکی جەماوەریی شەرمەزار کرا. زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد و رژانە مەیدانی ماریانپلاتز و لەوێشەوە بەرەو مەیدانی ئۆدیۆنسپلاتز کە بارەگای سەرۆک وەزیرانی لێیە بەرێکەوتن و رێپێوانیان ئەنجامدا.

https://twitter.com/_/status/994541142703267842

خۆپیشاندانەکە لەسەر بانگەوازی زیاتر لە ٧٠ ریکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی، پارتی چەپ و ژینگە و پارتی سۆسیالیستیی ئەنجام درا. هاولاتیانی تەواوی ئەیالەتی بایەرنی ئەڵمانیا بەرەو شاری میونشن بۆ بەشداریی لەو خۆپیشانەدا بەرێکەوتن، لایەنگرانی یاری تۆپی پێ'ش بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کرد و بە دروشمی جۆراوجۆر و پانکارت و جلوبەرگی تایبەت، حکومەتی ئەو ئەیالەتە بە توندی شەرمەزار کرا.

ژمارەیەک لە بەشدارانی ئەو خۆپیشاندانە ئاڵایەکی گەورەی یەپەگەیان هەڵکرد، ئەوە لەکاتیکدایە کە حکومەتی ئەو ئەیالەتە، یاسای قەدەغە دژ بە ئاڵا و سیمبولەکانی کورد بە توندی جێ بەجێ دەکات. بەو شێوەیەش حکومەتی ئەو ئەیالەتە و هەڵوێستەکانی دژ بە کوردان و سیمولەکانی، لەلایەن کوردانەوە شەرمەزار کرا.

یاساکانی رژێمی نازیی بیری مرۆڤ دەخەنەوە

بە پێی پرۆژە یاساکە، کە ئەگەری ئەوەی هەیە لە پەرلەماندا پەسەند بکرێت، بە بێ بڕیاری دادگا، پۆلیس دەتوانێت دەست وەربداتە کاروباری مافە دەستووریەکان. هەروەها یاساکە ریگە بە پۆلیس دەدات کە بە ئاسانیی دەست وەربداتە ژیانی تایبەتیی تاکەکان. بە کورتی یاساکە رژیمی نازیی وەبیر مرۆڤ دەخاتەوە.

بەپیێ ئەو یاسایە، پۆلیس دەتوانێت کەسێک دەستگیر بکات کە گومانی لێ هەبێت. هەروەها پۆلیس دەتوانێت گوێ لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکانی هاوڵاتیان بگرێت. ئەگەر گومانیان لە کەسێک هەبێت دەتوانن تەواوی کۆمپیوتەر، مۆبایل و ئامیرە ئەلیکترۆنیەکانیدا بگرن. بەپێی ئەو یاسایە پۆلیس دەتوانێت لە خۆپیشاندانەکاندا کەلەپچە بەکاربهینێت.