لە نیجێریا هێرش لەدژی خاڵی سەربازی ئەنجامدرا و ٢٥ سەرباز کوژران

لە نیجێریا لەدژی خاڵێکی سەربازی هێرشی چەکداری ئەنجامدرا و ٢٥ سەرباز کوژران. باسی ئەوە دەکرێت، جیهادیەکان هێرشیان ئەنجامداوە.

بەرپرسانی سەربازی نیجێریا ڕایاگەیاند، دوای هێرشەکە شەڕێکی قوڕس ڕوویداوە و لە ئاکامی شەڕەکەدا ٦٣ چەتە کوژراون.

بە پێی زانیاریەکان هێرش و شەڕەکە لە هەرێمی چیانۆدرار ڕوویداوە کە ٢٠٠ کیلۆمەتر لە باکووری نیامە دوورە.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاری هێرشەکەی نەگرتووەتە سەرخۆی. بەڵام لەم دواییانە هێرشئ چەتەکانی سەر بە قاعیدە زیادیکردووە.

ف.ق