لە نەرویج و ئەڵمانیا چالاكی بۆ ئازادیی ئۆجالان ئەنجام دەدرێت

له‌ ئۆسلۆ-ی پایته‌ختی نەرویج و له‌ شاری فرانکفۆرت-ی ئه‌ڵمانیا، بۆ ئازادیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌مڕۆ چالاكی به‌ڕێوه‌چوون.

له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌رڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه‌ له‌ ٥ی نیسانی ٢٠١٥ به‌دواوه‌ هیچ زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی نازانرێت، له‌ ئۆسلۆ-ی پایتەختی نەرویج لە چالاکییەکدا بۆ ماوەی ٣ڕۆژ چادرهەڵدرا.

چالاکییەکە لەبەردەم بینای پەرلمانی نەرویج ئەنجامدرا، بۆئەم مەبەستە بڵاڤۆک بڵاوکرایەوە.

فرانکفۆرت

لە شاری فرانکفۆرت-ی ئەڵمانیا چالاکوانان بۆ هەمان مەبەست لەچالاکییەکی ٣ڕۆژەدا دەستیان کرد بە هەڵدانی چادر.

کوردستانیان لە 'هاووپواخەدێ' لە کاتژمێر ١٧:٠٠ چادریان هەڵدا وشوێنی چالاکییەکەیان بە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و نوسراوەگەلی وەک " ئازادی بۆ ئۆجالان، لەهەموو کوردستان چالاکی" ، ڕازاندەوە و هەروەها دەستیان کرد بە بڵاوکردنەوەی بڵاڤۆک لەناو ئامادەبوواندا.

لەم چالاکییەدا کەلەلایەن هاووڵاتیانی ئەڵمانیاوە پێشوازی گەورەی لێکرا، چەند کەس لە بەشداربووان قسەیان کرد ولە وتەکانیاندا ئاماژە بە گۆشەگیری کرا و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. جارێکی تر دووپات کرایەوە کە هەتا ئازادی ئۆجالان ئەوان درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.

ئەم چالاکییە هەر ٣ ڕۆژەکە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ هەتاکوو ٢١:٠٠ بەردەوام بێت. چالاکییەکە ڕۆژی شەممە بەڕێپێوانێک کۆتایی پێدێت.

ک-ش