لە نەمسا پلانی کۆمەکوژی داعش پووچەڵکرایەوە

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران کە دەوترێت لە ڤیەننا  و وڵاتانی جیاوازی ئەوروپا پلانی کۆمەڵکوژیان داڕشتبوو.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی نەمسا چەتەکانی داعش لە ناوەندی نۆئێل لە دوایین ساتدا دەستگیرکراون. ڕاگەیەنرا چەتە چەچەنیەکان لە ناوەندی نوئێل کە لە نەمسا هەوڵی کۆمەڵکوژیان دەدا، دەستگیرکراون.

بە پێی هەواڵەکە تەمەنی چەتەکان لەنێوان ٢٤ بۆ ٣١ ساڵدایە یەکێک لەوان کە دەیویست بچێتە سوریا دەستگیرکراوە و تا ئێستا لە زینداندایە. کەسە دەستگیرکراوەکە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە هەردوو چەتەکەی ترەوە کردووە.

ئاژانسەکە هەروەها ڕایگەیاند ئەو دوو کەسەی پلانی کۆمەڵکوژیان داناوە کۆتایی هەفتە دەستگیرکراون.

دادگای ڤیەننا لەبارەی گرتنی دوو کەسەکە هیچ زانیاریەکی بڵاونەکردووەتەوە. دەوترێت چەتەکان لە شاری سالزبورگی نەمسا و لە ئەڵمانیا و لە فەڕەنسا پلانی کۆمەڵکوژیان دانابوو.

ف.ق