لە هانۆڤەری ئەڵمانیا بۆ ئازادی ئۆجالان مانگرتن لەخواردن دەستیپێکرد

کوردستانیان-ی شاری هانۆڤەرو دەوروبەری ، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. ئەم مانگرتن لە خواردنە بۆ ماوەی ٣ڕؤژ دەردەوام دەبێت.

لە هەمبەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری هانۆڤەر-ی ئەڵمانیا لە لایەن چالاکوانانەوە مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە.

کوردستانیان-ی شاری هانۆڤەر وسالزگیتەر-ێ بەردەبەیانی ئەمڕۆ چادری مانگرتنی خۆیان دامەزراند و لە کاتژمێر ١ی دوا نیوەڕۆوە  بە بەیاننامێک مانگرتنەکەیان دەستیپێکرد.

"بۆ وەدیهاتنی ئاشتی و ئارامی دەبێت ئۆجالان ئازاد بکرێت"

هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە هانۆڤەر، جووان چەولیک قسەی کرد و داوای لە (سی پی تی) کرد کە خۆی نەکاتە داردەستی دەوڵەتی تورکیا و وتی: هەتاکو ئۆجالان ئازاد نەبێت ئشتی وئارامی پێک ناێت.

ئەندامی ناڤ-دەم، ئاڵتون بیسشۆف کە بەشداری چالاکییەکە بووە ئاماژەی بەوەدا کە هێزە دەسەڵاتدارەکان لە ئۆجالان دەترسن.

عالیە ئیکنجی وتەبێژی مەجلسی ژنانی سەهید ڕوناهی ئاشکرای کرد ئەردۆغان لەنێو ئەو خۆێنانەی کە  ڕژاندوویەتی بخنکێت.

" ئەردۆغان وچەتەکانی دەبێت دەرس وەربگرن"

ئەو کەسانەی کە بەشداریان لە چالاکییەکەدا کردووە ئاماژەیان بەم خاڵانە کرد:

" نە تەنیا خاکی کوردستان بەكو هەمو جیهان لە فکر وڕامانی ئۆجالان پڕ بووە.

ئەو کەسانەی کە دەنگی خۆیان دەدەنە ئەردۆذغان بەرەو کارەساتی گەورەتردەڕۆن.گەل دەرسێکی باش بدەنە ئەردۆغان وچەتەکان وئێمەش باوەڕمان بەوە هەیە.

دەبێت گەلی کورد خۆی بەڕێکخستن بکەن، پاراستنی خۆیان بکەن وبەرخۆدانی بکەن.

لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەدا گەل وەک ٧ی حوزەیران/پووشپەڕ سەردەکەوێت.