لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا پارتی پارێزگاران زۆرینەی دەنگی بەدەست هێنا

لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی بەریتانیادا پارتەکەی بۆریس جۆنسن، بە بەدەستهێنانی ٣٦٨ کورسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

درەنگانی شەوی ڕابردوو ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا ئاشکرا کرا.

بەپێی ئەنجامەکە پارتەکەی بۆریس جۆنسن'پارتی پارێزگارانی بەریتانیا'، بە بەدەستهێنانی ٣٦٨ کورسیی، سەرکەوتی بەسەر پارتی کرێکارانی بەریتانیادا بەدەستهێنا، کە جێرمی کۆربین سەرۆکایەتیی دەکات و ١٩١ کورسیی بەدەستهێنا.

پەرلەمانی بەریتانیا لە ٦٥٠ کورسیی پێکدێت و پارتەکەی جۆنسن نیوە زیاتری کورسییەکانی بەدەستهێنا.

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردەکان بەم شێوەیەیە:

پارتی پارێزگاران: ٣٦٨ کورسی

پارتی کرێکاران: ١٩١ کورسی

پارتی نەتەوەیی سکۆچ: ٥٥ کورسی

پارتی دیمۆکراتی لیبراڵ: ١٣ کورسی

 Plaid Cymru: ٣ کورسی

پارتی سەوز: ١ کورسی

پارتەکانی دیکە: ١٩ کورسی

ز.ش