لە ١٦ وه‌ڵات قەسابخانە شەرمەزار کرا

پارێزەرانی مافەکانی ئاژەڵ، لە ٣٥ شاری ١٦ وه‌ڵات ڕژانە سه‌ر شەقامەکان و قەسابخانەیان شەرمەزار کرد.

ئەو چالاکییانه‌ دوێنێ شەممە ئەنجام دران و سەرجەمیان بە پیشەنگایەتیی کۆمەڵەی L214 بەڕێوەچوون کە کۆمەڵەیەکی دژ بە خواردنی گۆشتە. لەو چالاکییانەدا داوا کرا کە تەواوی قەسابخانەکان دابخرێن.

بە گوێرەی لێدوانی ڕێکخەرانی ئەو چالاکییانه‌ له‌ پاریس، له‌ ڕێپێوانی ئه‌و شاره‌دا ٣ هەزار و ٥٠٠ کەس بەشدارییان کردووە. پارێزەرانی مافەکانی ئاژەڵان تیشێرتی سووریان لەبەرکردبوو و ئاڵای هەمان ڕەنگیشیان بەرزکردەوە و بە وێنەی ئەو ئاژەڵانەی کە پارچە پارچە کراون ڕێپێوانیان كرد.

لە پێشەوەی ڕێپێوانەکەدا پۆسته‌ری «ئیدی به‌سه‌ ئه‌و فه‌وزایه‌، ئەم قەسابخانانە دابخەن» به‌رز كرابوونه‌وه‌. بەم چالاکییە سەرنج ڕاکێشرایە سەر بارودۆخی ئاژەڵان لە فەرەنسا کە ڕۆژانە زیاتر لە ٣ ملیۆن ئاژەڵ لە قەسابخانەکاندا سەردەبڕدرێن.

بە گوێرەی لێدوانی کۆمەڵەی L214، هاوكات له‌گه‌ڵ چالاکییەکەی شاری پاریس، لە ٣٥ شاری ١٦ وه‌ڵات چالاكیی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئەنجام دراون. ئەم کۆمەڵەیە ساڵی ٢٠٠٨ دروست کراوە و هەمیشە وێنە و دیمەنی مەترسیداری ئاژەڵەکان بڵاودەکاتەوە کە لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی ئاژەڵاندا یان لە قەسابخانەکاندا گیراون.

s.m