لە پاریس بانگەوازی بۆ بایکۆتکردنی کەرتی گەشتیاری تورکیا کرا

لە شاری پاریس-ی پایتەختی فەرەنسا بۆ شەرمەزار کردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بانگەوازی بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاری لە تورکیا چالاکی ئەنجامدرا.

لە پاریسی پایتەخت و مارسیلیا، ئەندامانی مەجلیسی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد و دۆستانیان ستاندێکی هۆشیارکردنەوەیان سەبارەت بە تاوانەکانی حکومەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد ڕێکخست و تێیاندا بانگەشەیان کرد بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاری و کاڵاکانی تورکیا.

هەر بەو مەبەستە سەدان بڵاڤۆک بڵاوکارایەوە.

لە بەلێ ستاندێکی دیکەی ئاگادارکردنەوە دانرا  و ئاماژە بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا، چالاکوانان گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.