لە پاریس یادى قوربانیانى جینۆسایدى ئەرمەنییەکان کرایەوە
لە مەراسیمێکدا لە شارى پاریسى پایتەختى فەرەنسا یادى قوربانیانى جینۆسایدى ئەرمەنییەکان کرایەوە.
لە مەراسیمێکدا لە شارى پاریسى پایتەختى فەرەنسا یادى قوربانیانى جینۆسایدى ئەرمەنییەکان کرایەوە.
لە مەراسیمێکدا لە شارى پاریسى پایتەختى فەرەنسا یادى قوربانیانى جینۆسایدى ئەرمەنییەکان کرایەوە.
بە بۆنەی ١٠٣هەمین ساڵیادى جینۆسایدى ئەرمەنییەکان لە شارى پاریس و لە بەردەم مۆنۆمێنتى جینۆسایدى ئەرمەنییەکان لە شانزە لیزە رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو.
پەرلەمانتارانى فەرەنسی، نوێنەرانى رێکخراوە ئەرمنی و کوردییەکان بەشدارى مەراسیمەکە بوون. ئامادەبوانى مەراسیمەکە لە دواى دانانى تاجەگۆڵینە لەسەر مۆنۆمێتى جینۆسایدى ئەرمەنییەکان، بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیى ئەو جینۆسایدە خولەکێک بە بێدەنگى راوەستان.
نوێنەرى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە فەرەنسا (CDK-F) تاجە گوڵینەى لەسەر مۆنۆمێتى قوربانیانى جینۆسایدى ئەرمەنییەکان دانا.
ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆک کۆمارى فەرەنسا بەشداریى خوانى دەستەى هەماهەنگیى ڕێکخراوە ئەرمەنییەکان بوو لە پاریس، کە ئەو دەستەیە هەموو ساڵێک ئەو خوانە بۆ یادى قوربانیانى جینۆسایدى ئەرمەنییەکان بەڕێوە دەبات.
ماکرۆن لەو خوانەدا رایگەیاند "ئەم تێکۆشانى دادپەروەرییە تێکۆشانى ئێمەیە. دەبێت رۆژى یادى قوربانیانى جینۆسایدى ئەرمەنییەکان بخرێتە ناو رۆژژمێرى ساڵانەى دەوڵەتى فەرەنساوە".