لە ڕووسیا، کۆنگرەی ئێزدییەکانی ڕووسیا دەستی پێکرد

کۆنگرەی ئێزدییەکانی ڕووسیا بە بەشداری ١٠٠ ئەندام لە مۆسکۆ، دەستی پێکرد

 

لە مۆسکۆ، کۆنگرەی ئێزدییەکانی ڕووسیا دەستی پێکرد

کۆنگرەی ئێزدییەکانی ڕووسیا بە بەشداری ١٠٠ ئەندام لە مۆسکۆ، دەستی پێکرد

دووهەمین کۆنگرەی ئاسایی ئێزدییەکانی ڕووسیا بە بەشداری ١٠٠ئەندام دەستی پێکرد. فەلەکناس ئوجا، پەڕڵەمەنتاری هەدەپەی شاری ئامەد؛ فیکرەت ئیگرەک و زەردەشت کینۆ، هاوسەرۆکانی فێدراسیۆنی ئێزدییەکان لە ئەورووپا؛ غەریب حسۆ، نوێنەری یەکێتیی ئێزدییەکان لە ڕۆژاوا؛ هاشم حاجی حەسەن و ئەحتان عەلی نوێنەری پارتیی ئازادی و دێموکراسیی لە باشووری کوردستان، لە کۆنگرەکەدا بەشدارن.

 

کۆنگرە بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد و دواتر پەیامێکی ویدیۆیی کەجەکە بلاو کرایەوە. هەروەها سۆزدار ئاوێستا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە-یش بە پەیامێکی ویدیۆیی بەشداری کرد لە کۆنگرەکەدا.

دواتر، عادڵ جووتکار، سیاسەتمەداری کورد دەستی کرد بە قسە کردن. جوتیار وتی: ''بۆ ئەوەی کە کۆنگرەکە بە هێز بەڕێوە بچێت، ئێمە ئێزدییەکانی کوردستان و دەرەوی وڵاتمان بانگهێشتی کۆنگرەکە کردووە. لە هەمان کاتدا ئەوڕۆ لە مێژووی کوردستاندا ڕۆژێکی ڕەشە. ئێمە پیلانگێڕێ سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار دەکەین. گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ، شکستیان بە پیلاگێڕییەکە هێناوە. بەڵام هێشتا هێزە پیلانگێڕەکان وازیان لە سیاسەتەکانی خۆیان نەهێناوە و لە دوای کۆمەڵکوژی شنگال و کۆبانی، ئێستاش بەهەمان عەقڵییەتەوە هێرشیان کردۆتە سەر عەفرین. بەڵام ئەو هێزە پیلانگێڕانە قەت بە ئامانجەکانیان ناگەن. لە عەفرین هەژمارێکی زۆر ئێزدی دەژین. پێویستە ئێمە ئەو هێرشانە ئیدانە بکەین و لە دژیان بوەستینەوە''.

جەماڵ شامیۆن، هاوسەرۆکی ئێزدییەکانی ڕووسیا-ش قسەی کرد و وتی: ''ئێمە ٢ساڵ پێش ئێستا، کۆنگرەی خۆمان پێکهێنا. لە خەبات و تێکۆشانی خۆماندا ویستمان کێشەی هەموو بەشەکان چارەسەر بکەین. من هەمووکات پشتگیری لە یەکبوونی کوردان دەکەم بەلام بەداخەوە پەدەکە بە سیاسەتە پیسەکانی، زۆرێک لە دەسکەوتەکانی کوردانی لە باشوور لەناو برد. شکستەکانی باشووری کوردستان، ڕۆحییەی ئێمەشی تێکدا، بەڵام سەرکەوتنەکانی ڕۆژاوا و بەرخۆدانی مێژویی گەلەکەمان لەوێ، دڵی ئێمەی گەرم کرد. پێویستە ئێمە پشتگیری لە بەرخۆدانیی عەفرین بکەین. ئەگەر ئێمە ئەو بەرخۆدانییە بخەینە دەرەوەی سنوورەکانی عەفرین-یش، ئەو بە دڵنیاییەوە دەوڵەتی تورکیا تێکدەشکێت.

کۆنگرە بە خوێندنەوەی ڕاپۆرت و هەڵسەنگاندنی چالاکییەکانی دوو ساڵی ڕابردوو، بەردەوامە

  ک- ش