لە ڕێپێوان لەدژی نازییەکان لە ئەڵمانیا ئەردۆغان شەرمەزارکرا
لە ڕێپێوانی دژە فاشیستەکان کە لە شاری دۆرتمۆند-ی ئەڵمانیا بە ڕێوە چوو، داگیرکاری عەفرین شەرمەزار کرا.
لە ڕێپێوانی دژە فاشیستەکان کە لە شاری دۆرتمۆند-ی ئەڵمانیا بە ڕێوە چوو، داگیرکاری عەفرین شەرمەزار کرا.
لە رێپێوانی هاووڵاتیان دۆرتمۆند کە وەک نەریتێک لەدژی نازییە نوێکان هەرساڵە بەڕێوە دەچێت ، پارتە سیاسییەکان، سەندیکا، رێکخراوە مەدەنییەکان و ڕێکخستنە جیهانییەکان و چالاکانی دیکە بەشداری دەکەن.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمگەڵێک وەک " ڕێگە بە فاشیزم نادەین" "نازییەکان بۆ جەهەنەم" وترایەوە، ە خۆپیشاندەرەان لە شەقامەکانی دۆرتمۆند ڕێپێوانیان کرد.لە ڕێپێوانەکەدا پەیامی بشتگیری لە بەرخۆدانی سەردەم بڵاو بویەوە.
" لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە ویەپەژە بڵاو بویەوە"
لە ڕێپێوانەکەی دۆرتمۆند دا ئەندامانی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد- دۆرتمۆند بەشداری ئەم ڕێپێوانە بوون، هێرشەکانی سوپای تورکیا و سیاسەتە داگیرکارانەکەی ئەردۆغان شەرمەزار کرا.
خۆپیشاندەران بە بڵاوکردنەوەی پانکارد بازەرگانی چەک لەلایەن دەوڵەتی مێرکێل لەگەل تورکیایان شەرمەزار کرد. بە درێژایی ڕێپێوانەکە ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە هەڵکرابو و دروشمی پشتگیری لە بەرخۆدانی عەفرین وترایەوە.
ڕێپێوانەکە لە لایەن هەزاران پۆلیسەوە چاودێری دەکرا. و لە چەند شوێنێک لە هەرێمی دۆرتمۆند باری نائاسایی بەچاو دەکەوت.